یەکگرتووی ئیسلامی شکستی حکومڕانی بە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری دەزانێت

(0) / / كوردستان / سەلاحەدین بەهائەدین


Jun 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە شکستی حکومڕانی لە ناوچەکە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری بە تایبەت لە نێوان گەنجان.

سەلاحەدین بەهائەدین لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەشێک لە کادیرانی حیزبەکەی لە شاری هەولێر بە ئاماژە بە خەراپی باری ژیانی هاووڵاتیان و بێکاری گەنجان و لاوان، وتی کە شکستی حکومڕانی ناوچەکە بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری.

ناوبراو جەختی لە سەر پەروەردەی تاک و چاکسازی لە کۆمەڵگادا کردەوە.

وتەکانی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە پاش 30 ساڵ حکومڕانی لە کوردستان هێشتا کێشەکانی ئاو، کارەبا، بێکاری و خزمەتگوزارییەکان چارەسەر نەکراوە./.