سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین:  دەستی دەستیکردن بەقوتی هاوڵاتیان لەفەرهەنگی چ مرۆڤێکی ویژدان زیندودا جێی دەبێتەوە؟

(0) / / كوردستان / ڕوانگە یەکگرتوو سەلاحەدین بەهائەدین


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئە‌مینداری یە‌كگرتوى ئیسلامى لەسەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران هاتەدەنگ.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئە‌مینداری یە‌كگرتوى ئیسلامى، لە پەیامێکدا نوسیویەتی:"20ی مانگەو 50 ڕۆژە موچە نەدراوە، ئەم تاوانە بەویژدانی کێ ڕەوایە؟ هەروەها دەشڵێت: ئه‌م یاریه‌ ناشرینه‌ ڕابگرن.

ده‌شڵێت:"دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری خۆیداوەو هەردوو حکومەتی مولزەم کردوە بەپێدانی موچەی موچەخۆران لەکاتی خۆیدا، بەفەرمانبەرو خانەنشین‌و هێزە ئەمنیەکانەوە.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئە‌مینداری یە‌كگرتوى ئیسلامی، ئاماژەی بەوەشکردووە:" هۆکار هەرچی بێ‌و پاساو هەرچی بێ؟ فەرمانبەری هەرێم‌و منداڵە بێنازەکانی باجەکەی دەدەن، دەستی دەستیکردن بەقوتی هاوڵاتیان لەفەرهەنگی چ مرۆڤێکی ویژدان زیندودا جێی دەبێتەوە؟".

ئە‌مینداری یە‌كگرتوى ئیسلامی، ئاماژەی بەوەشکردووە:" دەبێت هەردوو حکومەت بەرپرسیارانە کارئاسانیی بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا، نەک خۆ بدزنەوەو کۆسپی بۆ دروستبکەن، شەڕی سیاسی‌و هەڵبەزودابەزی بوارەکانی تر لەسەر حسابی قوتی هاوڵاتی ساغبکەنەوە، بەپێچەوانەوە ئێمە ناچارین سکاڵا لەسەر سەرپێچیکار تۆماربکەینەوە