ڕێژەی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / ئامانج ڕەحیم


Jun 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێژەی قەرزەکانی حکومەتی ئاشکرا کرد.

ئامانج ڕەحیم ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان 31 ملیار و 637 ملیۆن دۆلار قەرزارە.

ناوبراو وتی کە ئەم قەرزانە، قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان و مووچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران تا 30 ی 3 ی 2021 لە خۆ دەگرێت.

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وتی کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هۆکارێکی زیاتربوونی قەرزەکانی هەرێمە.

وتیشی کە حکومەت نزیکەی 8 ملیار و 703 ملیۆن دۆلاری دیکە لە بواری کارەبا و دابینکردنی سووتەمەنی بە بانکە ناوخۆیی و دەرەکییەکان قەرزارە./.