کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر داوا دەکات کورد پشت بە واشنتن و چیاکان ببەستێت
(0) /
کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر وتارێکی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کورد دەتوانێت پشت بە دوو هاوڕێی گرنگی ببەستێت.
ڕۆب واڵەر ئەو دوو هاوڕێیەی کوردی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و چیاکان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی واشنتن لە گەڵ هەرێمی کوردستان درێژخایەن دەبێت.
ناوبراو بە بۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە هەموو کات زیاتر بڕوام بە درێژخایەنبوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و هەرێمی کوردستان هەیە و دۆستایەتییەکەمان بە درێژایی چەندین دەیەیە خەمڵاوە./.
تێبينيێك بنێرە: