ڕزگار عەلی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخەی یەکێتی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ڕزگار عەلی


Jul 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخەی ناوخۆی یەکێتی چڕ بووەتەوە.

ڕزگار عەلی لە پەیامێکدا بۆ ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مێژووی خۆیدا زۆر بارودۆخ و قەیران و کێشەی گەورە و دژواری هەبووە کە کاریگەرییان لە سەر سەنگ و قورسایی ئەم حیزبە لە هاوکێشە و گۆڕەپانی سیاسیدا نەبووە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەوڵ دەدەین کێشە ناوخۆییەکەی ئێستا بەو ئامانجەی کۆتایی بێت کە لە بەرژەوەندی یەکێتیدایە./.