پەرلەمانتارێکی کوردی عێراق وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا دەداتەوە

(0) / / ئاسیا / یوسرا ڕەجەب


Jul 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق وەڵامی لێدوانەکەی وەزیری ناوخۆی تورکیای دایەوە.

پاش ئەوەی کە وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا باسی ئەوەی کردبوو کە خەڵکی وڵاتەکەی لە داهاتوودا دەتوانن بە پیاسەکردن بگەنە هەرێمی کوردستان و باکوری عێراق، ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق بە توندی وەڵامی دایەوە.

یوسرا ڕەجەب بەرامبەر بە سولێمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە ڕۆڵەی نەبەردی خۆی هەیە و بەرگریی لێدەکات.

ناوبراو ئامۆژگاری وەزیری ناوخۆی تورکیای کرد کە پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام بدات و وتی کە لە لێدوانەکانیدا دیارە تای بەرز بووە و نەوەک کۆرۆنای گرتبێت.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە وڵاتانی سوریا، عێراق، لیبیا و ئەفغانستان بە ئەرکی وڵاتەکەی ناو برد و و ڕایگەیاندبوو کە ئەو ڕۆژانە دوور نین کە بە پێ بڕۆینە سوریا و عێراق./.