فۆئاد مەعسوم چیرۆکی بوون بە سەرۆک کۆماریی خۆی دەگێڕێتەوە

(0) / / ئاسیا / فۆئاد مەعسوم


Jul 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

فۆئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق وردەکاری خۆکاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە دەگێڕێتەوە و دەڵێت لە چێشتخانەیەکی فەرەنسا بووم کە پاڵێورام بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار.

ناوبراو لە یادداشتێکدا سەبارەت بە چوار ساڵ مانەوەی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەڵێت: من وڤیانی كچم و هاوسەرەكەم لە چێشتخانەیەك بووین لە پاریس، تەلەفونە ئاسیاکەم جەرەسی لێدا ،بەرپرسێكی باڵای یەكێتی پێی وتم تۆ لەبەغدای یان لەلەندەن ؟وتم لەپاریسم نان دەخۆم، پێیان وتم خێرا بكە نامە بنێرە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و خۆت كاندید بكە بۆ سەرۆككۆماری.

وتیشی: خێرا بە ڤیانم وت ،كاغەز و قەڵەمێك پەیدابكە بۆیە داوایەك بنوسم و وێنەكەی بنێرم ،ڤیان چووە ژورەوە شاگرد و خاوەنەكەی ئینلیزییان نەدەزانی ،ڤیان گەڕایەوە  كلێنێكس و قەڵەمێكی بۆ پەیداكردم ،نوسین لەسەر ئەوە گونجاونەبوو ،بۆیە ناچار ئەو چێشتخانەیەمان بەجێ هێشت ،بەدوای چێشتخانە وشوێنێكدا دەگەڕاین كە كاغەز و قەڵەمێكم تێیدا دەستبكەوێت، نەك خواردنێكی خۆش .ڤیان پێی وتم :ئەی بۆ بەنامەی مۆبایل داوای خۆكاندیدكردنەكەت نانوسیت ؟من رەفزمكردەوە ،دەمویست بەدەستنوس بینوسم . بۆیە هەرچۆنێك بێت خۆمان گەیاندە كافییەك و یەكسەر پێش ئەوەی داوای خواردن و خواردنەوە بكەین، داوای كاغەز و قەڵەمان كرد ،گارسۆنەكە چوو ژمارەیەك كاغەز و قەڵەمی بۆهێناین ،لای من گەورەترین دیاریی بوو، بۆیە یەكسەر داواكەم نوسی و ناردم بۆ جوانی كچم لەرێی مۆبایلەوە تا ئەو بە ئیمێل بینرێت بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان.

مەعسوم بەم جۆرە باسی ڕکابەری خۆی و بەرهەم ساڵحیش دەکات: دكتۆر بەرهەم یەكێك بوو لەكاندیدەكان ، كە گەڕامەوە بۆ بەغدا  تەلەفونی بۆ كردم و داوای كرد یەك ببینین، بەس پێشی وتم كە حەزدەكات میلادنۆف  نێردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری دانیشتنەكە بێت،لام سەیربوو كە ئەو كەسە بۆ بەشداربێت، بەڵام ڕەتم نەكردەوە. لە دانیشتنەكەدا داوای وابوو كە من پاشەكشێ بكەم، بەڵام نەمكردە، لاشم وابوو كە تەمەن و فرسەت لە بەردەم بەرهەم ساڵحدایە كە خولێكی تر ببێت بە سەرۆك کۆمار .كە دەنگم پێدرا لە ناو پەرلەمانتارە كوردەكاندا ،یەكەم كەس بەرهەم ساڵح هەستا باوەشی پێیداكردم و پیرۆزبایی سەركەوتنەكەی لێكردم./.