شاسوار عەبدولواحید چۆن باسی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەکات؟
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سەر کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئەم کێشانە نە بۆ هاووڵاتییە و نە بۆ خزمەتی ئەوانە، بەڵکوو بۆ سەرقاڵکردنی خەڵکە و هەروەها شەڕە لە سەر پارە و پۆست و دزی.
شاسوار عەبدولواحید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند کە کێشەکانی یەکێتی وەک چیرۆکی مێشەکە وایە و لە ناو یەکێتیدا تەواو نابێت، پێشتر دەیان کەس لە یەکێتی جیابوونەوە و باڵباڵێنیان هەبووە کە دوایین کەسیان بەرهەم ساڵح بووە و حیزبی نوێشی درووست کرد و دواتر گەڕایەوە، هەروەها گۆڕان لە یەکێتی جیا بووە و ئێستا بوونەتە هاوپەیمان.
ناوبراو وتی کە ئەم سەرقاڵکردن و شەڕکردنە لە سەر پارەیە و ئەم سیناریۆ دووبارانە کۆتاییان پێ دێت./.
تێبينيێك بنێرە: