کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید و محەممەد شیاع سودانی لە بەغدا
(0) /
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری بەغدا کۆبوونەوە.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا چەندین پرسی وەک هەڵبژاردنەکانی کوردستان، پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق و مووچەی فەرمانبەران تاوتوێ کراوە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ڕایگەیاندووە کە مووچە دەگاتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە سودانی جەختی لە سەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: