فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق دەستبەسەر کرا
(0) /
فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق کە لە کاتی گواستنەوەی بۆ گرتووخانە هەڵهاتبوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک بە کەناڵی سۆمریەنیوزی ڕاگەیاند کە ئەنوەر حەمەئەمین فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی عێراق دەستبەسەر کراوە.
ئەنوەر حەمەئەمین بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لە دۆسیەی کڕینی فڕۆکە لە کۆماری چێک لە ساڵی 2017 بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرابوو./.
تێبينيێك بنێرە: