عێراق هەوڵی کردنەوەی نووسینگەی فەیسبوک و واتسئاپ دەدات

(0) / / ئاسیا / فەیسبوک


Aug 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی عێراق دەیەوێت نووسینگەی هەر دوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و واتسئاپ لەم وڵاتەدا بکاتەوە.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دانوستان لە گەڵ دوو کۆمپانیای فەیسبوک و واتسئاپ بۆ کردنەوەی نووسینگەکانیان لەم وڵاتە بەردەوامە.

ڕەعد مەشهەدانی وتەبێژی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە شاندێک لە بەرپرسان و ئەندازیارانی پسپۆڕ لەم وەزارەتە، چەند مانگ بەر لە ئێستا، دانوستانیان لە گەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی ناوچەیی فەیسبوک و واتسئاپ لە دۆبەی کردووە سەبارەت بە کردنەوەی نووسینگەکانیان لە عێراق.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان لە گەڵ ئەو دوو کۆمپانیایە لە ئەمریکا بەردەوام دەبێت.

مەشهەدانی ڕایگەیاندووە کە پرۆسەکە کاتی دەوێت بەڵام دوا جار فەیسبوک و واتسئاپ لە عێراق نووسینگەیان دەبێت./.