ئەحمەدی نەژاد: گرووپی هاوشێوەی داعش لە عێراق سەرهەڵدەدات

(0) / / ئاسیا / ئەحمەدی نەژاد


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەحمود ئەحمەدی نەژاد وتی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق زۆر دۆستانە بووە و یەکەم سەرۆک کۆماری ئێرانیش بووم کە سەردانی عێراقم کرد.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی الرشید هۆشدارییدا کە دوژمنان هەوڵ دەدەن گرووپی تیرۆریستی هاوشێوەی داعش لە عێراق سەرهەڵبدات.

سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران وتی کە تاران دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا نییە و گەلی عێراقن کە دەبێت چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و سەبارەت بە داهاتوویان بڕیار بدەن.

وتیشی کە دوژمنان پەیوەندی نێوان ئێران و عێراقیان ناوێت لە بەر ئەوەی کە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەوانە.

ئەحمەدی نەژاد وتی کە سەقامگیری عێراق بۆ هەندێک لایەن قبووڵکراو نییە و بەم بۆنەوە هەوڵ دەدەن گرووپی تیرۆریستی هاوشێوەی داعش پێک بێنن و گەلی عێراق دەبێت بە یەکڕیزی خۆیان ئەم پیلانەش پووچەڵ بکەنەوە.

ناوبراو وتی کە هەلومەرجی عێراق پێویستی بە حکومەتێکی بەهێز هەیە تا بتوانێت ڕوبەڕوی پیلانەکان ببێتەوە./.