قوباد تاڵەبانی چی لە کەرتی تایبەت دەوێت؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە حکومەتی هەرێم بەرەو حکومەتێکی دیجیتاڵی و ئەلیکترۆنی دەڕوات.

قوباد تاڵەبانی لە میانەی بەشداریکردنی لە پێشانگای تەکنۆلۆژیای تێکفێست لە سلێمانی وتی کە حکومەتی هەرێم 750 هەزار فەرمانبەری هەیە و کەموکورتییەکانی حکومەتیش بە کەرتی تایبەت پڕ دەکرێنەوە.

ناوبراو وتی کە پاراستنی کرێکار لە کەرتی تایبەت زۆر لاوازە و دەبێت کار بۆ ئەوە بکەین خانەنشینی لە حکومەت لە کەرتی تایبەتیش بە ڕێوشوێنی خۆی دەستەبەر بکەین./.