مستەفا سەید قادر: دۆخی گۆڕان زۆر باشە و 7 کورسی دەبەینەوە

(0) / / كوردستان / مستەفا سەید قادر


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە دۆخی ئەم بزوتنەوەیە لە ئێستادا زۆر باشە و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووش ڕێژەیەکی باش کورسی بە دەست دێنێت.

مستەفا سەید قادر لە کۆبوونەوەی لە گەڵ مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕان وتی کە ئەم بزوتنەوەیە دۆخی زۆر باشە و لە هەڵبژاردنەکاندا بە دڵنیاییەوە حەوت کاندیدی خۆمان دەردەچێت و دوو کاندیدی یەکێتیش لەو ناوچانەی ئێمە کاندیدمان نییە دەردەچن.

ناوبراو وتی کە بزوتنەوەی گۆڕان بە گشتی 7 کورسی کۆدەکاتەوە.

بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی لە کۆی پێنج بازنەی هەڵبژاردن چوار کاندیدی هەیە، لە پارێزگای هەولێر دوو کاندیدی هەیە لە چوار بازنەی هەڵبژاردن، لە پارێزگای کەرکوک لە کۆی سێ بازنە یەک کاندیدی هەیە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کوردستان لە گەڵ یەکێتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکات./.