بەغدا گلەی لە هەولێر هەیە: بەڵێنە داراییەکانی جێبەجێ نەکردووە

(0) / / كوردستان / عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی


Aug 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند کە پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجەی 2022 ی ئەم وڵاتە تا سێ هەفتەی داهاتوو دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران.

عەلی عەبدولئەمیر عەلاوی وتی کە پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجەی ساڵی 2022 ی عێراق تا سێ هەفتەی دیکە لە وەزارەتی دارایی ئامادە دەکرێت و دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو وتی کە نرخی هەر بەرمیل نەوت لە بودجەی ساڵی 2022 ی عێراق تەنیا 50 دۆلار دیاری کراوە و ڕەنگە ڕێکخراوی ئۆپێک ڕێژەیەکی 450 هەزار بەرمیلی بخاتە سەر پشکی وەبەرهێنانی ڕۆژانەی عێراق.

وەزیری دارایی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی لە ساڵی ڕابردوو ڕوبەڕوی 5 قەیرانی ئابوری بووەتەوە بەڵام دۆخی ئابوری و دارایی بەرەو باشتربوون دەڕوات.

وتیشی کە لە سەدا 65 ی بودجەی عێراق بۆ پێدانی مووچەیە.

عەلاوی وتی کە هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێنە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی 2021 بۆ ڕادەستکردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە حکومەتی بەغدا نەبووە.

وەزیری دارایی عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە ڕێژەی قەرزە دەرەکییەکانی ئەم وڵاتە نزیکەی 50 ملیار دۆلارە./.