بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی نوێی خۆیی ئاشکرا کرد
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جارێکی دیکە پێداگری لە سەر هەڵوێستی خۆی کرد و ڕایگەیاند کە قبووڵ ناکرێت هیچ کەس و لایەنێک یەکێتی بۆ کاری تایبەت و بەرژەوەندی کەسی خۆی بەکار بێنێت.
بافڵ تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی ژمارەیەک کەس لە عەشیرەتی نەورۆڵی وتی کە "یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی ڕێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات".
ناوبراو وتی کە "تەواوی گۆڕانکارییەکانی ماوەی ڕابردوو لە پێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی ڕێبازەکەی مام بووە و نامانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکار بهێندرێت و لە کەسیش قبووڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات"./.
تێبينيێك بنێرە: