بافڵ تاڵەبانی پێشنیارێکی نوێی داوەتە لاهور شێخ جەنگی

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Aug 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

پێشنیارێکی نوێی بافڵ تاڵەبانی بۆ لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا بووە و بەم پێیەش کێشەی نێوان هەر دوو هاوسەرۆکی یەکێتی گەیشتووەتە بنبەست و پێناچێت هیچ نێوەندگێڕییەک بتوانێت چارەسەری بکات.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە بافڵ تاڵەبانی بە ڕاشکاوانە بە لاهور شێخ جەنگیی وتووە کە شوێنت لە ناو یەکێتیدا نەماوە.

تاڵەبانی ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لاهور شێخ جەنگی بیەوێت هێزێکی نوێ درووست بکات ئەوان وەک یەکێتی لە دامەزراندنی ئەو هێزەدا هاوکاریی دەکەن.

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە کە پێشنیاری چوونە دەرەوەی لاهور شێخ جەنگی، پێشنیاری ئەو نەبووە و سەرکردایەتی یەکێتی ئەو داوایەی کردووە./.