قوباد تاڵەبانی هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Sep 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە حکومەت بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین کارئاسانی دەکات.

قوباد تاڵەبانی لە میانەی سەردانێکدا بۆ ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە حکومەت ڕێگا بەو بازرگانانە نادات کە لە ڕێگای فرتوفێڵ و تێکردنی چەند مادەیەکەوە ئوکتانی بەنزین بەرز دەکەنەوە.

ناوبراو وتی کە حکومەت باجی لە سەر سووتەمەنی زیاد نەکردووە.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەشێکی زۆری بەنزین لە دەرەوە هاوردە دەکرێت، بەنزینیش مادەیەکی نەوتییە و لە گەڵ زیادبوونی نرخی نەوت، نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، ئەمەش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینە لە هەرێمی کوردستان./.