بافڵ تاڵەبانی چەند زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Sep 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی ڕووداوەکانی 8 ی تەمموزی 2021 ی حیزبەکەی بە هەڵوەشانەوەی کودەتا ناو برد و وتی کە لاهور شێخ جەنگی دەزگای زانیاریی بۆ کاری شەخسی و کودەتاکردن بەکار دەهێنا.

بافڵ تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ چەند دەزگایەکی میدیایی وتی کە هیچ بەرپرسێکی دیکە وەک لاهور شێخ جەنگی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆری بەو شێوەیە بەکار نەهێناوە.

ناوبراو وتی کە لە دەزگای زانیاری بەش هەبووە کە ئیشی لە سەر ئەخلاقی خەڵک کردووە، نامەی واتسئەپ نێردراوە بۆ سەرکردایەتییەکان کە چۆن دەنگ بدەن، دەزگای زانیاری وەک بازرگانیی لێهاتبوو بۆ بەهێزکردنی چەند کەسێک.

هاوسەرۆکی یەکێتی هەروەها وتی کە لە ناو ماڵەکەی خۆمدا سیخوڕم دۆزییەوە، سیخوڕی حیزب و لایەنی دیکە نە، بەڵکوو هی دەزگای زانیاری.

بافڵ تاڵەبانی وتی کە بۆ بابەتی دەرمانخواردنەکەش دانپێدادان و بەڵگەم هەیە./.