پەکەکە چارەنووسی حەوت گەریلاکەی ئاشکرا کرد
(0) /
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕاگەێندراوێکی لە سەر چارەنووسی حەوت گەریلاکە بڵاو کردووەتەوە کە ماوەیەک بێسەروشوێن بوون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان شەڕی لە دژی پەکەکە ڕاگەیاندووە و ئەو کردەوەش هیچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە نییە.
پەکەکە ڕایگەیاندووە کە ئەو حەوت گەریلایە کەوتوونەتە بۆسەیەکی هێزەکانی پارتی و کوژراون.
هەپەگە هەروەها داوای لە سەرجەم کوردان کردووە کە پرسیار لە پارتی و سەرۆکی ئەو حیزبە بکەن کە لە شەڕی ناوخۆیی کورد چی بە دەست دێنن؟
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پارتی بەردەوام پەکەکەی بەوە تۆمەتبار کردووە کە پاساوی هێرش و دەسدرێژییە سەربازییەکانی داوەتە تورکیا و خاکی هەرێمی کوردستانی کردووەتە شوێنی شەڕ و ململانێکان لە گەڵ ئەو وڵاتە./.
تێبينيێك بنێرە: