ئەگەری سەردانی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی بۆ ئێران

(0) / / ئەورووپا / ئێران


Sep 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

پەیامنێری ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە ڕۆژانی داهاتوودا سەردانی ئێران بکات.

لاورنس نۆرمەن پەیامنێری ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە لە چەند سەرچاوەیەک ئەوەی پێگەیشتووە کە ڕەنگە ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی پێش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانس سەردانی ئێران بکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا هێشتا هیچ بڕیارێکیان لە سەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوە دژ بە ئێران نەداوە./.