ئەڵمانیا: هیوادارین ئێران لە زووترین کاتدا بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا بگەڕێتەوە

(0) / / ئەورووپا / ئێران


Sep 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە ئێران کرد کە لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا بگەڕێتەوە.

ماریا ئەدباهر لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی وتی کە ئەمە یەکەم هەنگاوی ئەرێنییە بەڵام ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە وردەکاری ئەو ڕێکەوتنە لە زووترین کاتدا لە ڕووی تەکنیکییەوە جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو وتی کە ئێمە هیوادارین ئێران بۆ مێزی دانوستانەکانی ڤیەننا بگەڕێتەوە کە لە ئێستادا بە باشترین هەنگاو دادەنرێت./.