قوباد تاڵەبانی: سلێمانی شاری ئارامی و سەقامگیرییە بۆ هەمووان

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Sep 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە تیرۆری کادیرەکەی پەکەکە لە سلێمانی بڵاو کردەوە.

قوباد تاڵەبانی لەو پەیامەدا بە توندی ئیدانەی تیرۆری شوکری سەرحەدی کردووە و داوای لە لایەنە ئەمنییەکانیش کردووە تاوانبارەکان دەستگیر و ڕادەستی دادگا بکرێن.

ناوبراو شاری سلێمانیی بە شاری ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە هەموو کەسێک دەتوانێت لە ژێر سایەی ئارامی و ئاسایشی ئەم شارە بە بێ هیچ جیاوازییەک ژیانی خۆی گوزەر بکات./.