پەکەکە زانیارییەک لە سەر چالاکییەکانی پارتی ئاشکرا دەکات
(0) /
باڵی سەربازیی پەکەکە ئاشکرای کردووە کە درۆنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان چاودێری ناوچەیەکیان کردووە کە گەریلاکانی ئەوانی لێبووە و دواتریش فڕۆکەکانی تورکیا بە چڕی بۆردومانی ئەو ناوچەیان کردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی هێزەکانی پاراستنی گەلدا هاتووە کە ڕۆژی 26 ی ئەم مانگە، فڕۆکە سیخوڕییەکانی پارتی لە هەرێمی خواکوڕک سوڕاونەتەوە و دواتریش ئەو ناوچەیە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە سێ جار بۆردومان کراوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە کە هێزەکانی پارتی پێشتریش لە گەمارۆدانی مەیدانەکانی گەریلا هاوکاری سوپای تورکیایان کردووە و هەندێک کاتیش ڕێگەیان بۆ داگیرکاریی ئەو هێزانە پاککردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: