پارتی: ئەنجامەکەمان زۆر بە دڵە
(0) /
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لێژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، هۆشیار زێباری سەرپەرشتیاری هەڵمەتی بانگەشەی ئەو حیزبە ڕایگەیاند کە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە گشتی بە ڕێکوپێکی بەڕێوەچووە و تەندرووست و پاک بووە و ئەنجامەکەشیان قبووڵە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوان لە سەر وتەی سەرۆکی پارتی وەک یەک تیم کاریان کردووە و ستراتیژی هەڵبژاردنەکانیش ئەوە بووە کە تووشی شەڕی لا بە لا نەبن لە گەڵ حیزبەکانی دیکە، هەر بۆیە ئەنجامەکان بە باش دادەنرێت.
زێباری وتی کە ئەو لایەنانەی قسەیان بە پارتی دەکرد سوودی بۆیان نەبووە.
وتیشی کە پارتی دەیەوێت کورد بە هێزەوە لە بەغدا بێت./.
تێبينيێك بنێرە: