نەوەی نوێ چی لە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / نەوەی نوێ


Nov 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

جوڵانەوەی نەوەی نوێ  ڕایگەیاند کە لەو وتووێژانەی بە ئامانجی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆنێکی کارا و پیشەیی بێت بەشداری دەکات تا باس لە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بکات.

لە ڕاگەێندراوێکی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا هاتووە کە دەبێت هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ بکرێت.

نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە کە کێشە نییە یاساکە فرە بازنەیی بێت یان یەک بازنەیی، بەشداریکردن بە شێوەی لیستی داخراو بێت یان کراوە./.