نەوەی نوێ ئامارێکی لە سەر دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکان بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / نەوەی نوێ سروە عەبدولواحید


Aug 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لە خۆپێشاندانەکانی ڕۆژی شەممەی هەرێمی کوردستان 600 کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

سروە عەبدولواحید وتی کە خۆپێشاندانەکان تا وەڵامدانەوەی سەرجەم داواکارییەکان بەردەوام دەبێت.

ناوبراو وتی کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ پاڵپشتی لە داواکارییەکانی خەڵک لە بەسرە تا هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی کە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان خۆپێشاندانی هێمنانەی خەڵکیان سەرکوت کرد و 600 کەسیان دەستبەسەر کردووە.

سروە عەبدولواحید وتی کە لە هەولێر هێزە ئەمنییەکان ڕێگایان بە ئەندامێکی پەرلەمان نەدا لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە و لە سلێمانیش چەندین ئەندامی دیکەی پەرلەمان دەستبەسەر کران./.