بە بەشداریی سەرۆکایەتی کۆمار؛ بەڕێوەچوونی مەراسیمی خستنەڕوی کتێبی کۆی بەرهەمەکانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

(0) / / عێراق / ڕوانگە سەرۆکایەتی کۆمار مام جەلال لەتیف ڕەشید


Sep 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆکایەتی کۆمار بەشداری لەڕێوڕەسمی خستنەڕووی کتێبی کۆی بەرهەمەکانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی جەلال تاڵەبانی سەرۆك کۆماری کۆچکردوو دەکات.

 ڕۆژی شەممە 21-9-2024 دەزگای خێرخوازیی بەحرلعلوم بە هاوکاری دەزگای سەرۆك جەلال تاڵەبانی مەراسیمی خستنەڕوی کتێبی کۆی بەرهەمەکانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردوو سازکرد.

بەڕێز د.ئیبراهیم بەحرلعلوم سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بەحرلعلوم وتاری دەستپێکی پێشکەشکرد و باسی لە قۆناغەکانی ژیانی کۆچکردوو سەرۆك جەلال تاڵەبانی کرد و رۆڵی مێژوویی لە بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاری و قۆناغی بنیاتنانی عێراقی نوێ ، دیموکراسی، فیدراڵی، جگە لە ڕۆڵی سەرەکی لە کۆکردنەوەی لایەنەکان و زاڵبوون بەسەر جیاوازییەکان بە ڕۆحی نیشتمانپەروەری، بەرزنرخاند.

بەحرلعلوم لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە رۆڵی بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید و ئامادەبوونی لە یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی کرد، کە لە هۆڵی ئینستتیوتی ئەلعەلەمەین بۆ توێژینەوە باڵاکان لە پارێزگای نەجەف بەڕێوەچو بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و سەردانەکەی بۆ دەزگای خێرخوازی بەحلعلوم لە شوباتی رابردو.

بەحرلعلوم ستایشی وتاری بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشیدی کرد لەو کۆڕبەندەدا، کە تیایدا ئاماژەی بەڕۆڵی گەورەی شاری نەجەفی پیرۆز و دەسەڵاتی باڵای ئایینی کرد، سەرەڕای پەیوەندی باشی سەرۆك جەلال تاڵەبانی سەرۆکی کۆچکردو و رۆڵە دیارەکانی لە کاری هاوبەش لەگەڵ هێزە نیشتمانییەکان بۆ رزگاربوون لە دیکتاتۆریەت و گەیشتن بە ئازادی و گێڕانەوەی کەرامەت بۆ هاووڵاتیان.
لای خۆیەوە باڵیۆز محەمەد سابیر ئیسماعیل سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، وتەیەکی پێشکەشکرد و تیایدا باسی لە کارەکانی دامەزراوەکە و رۆڵەکەی کرد لە ناساندن و پاراستنی ژیاننامە و خەباتی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی گەورەی سەرۆك تاڵەبانی لە قۆناغە جیاجیاکان و خەباتی بۆ ئازادی و دیموکراسی کرد.
هەر لە میانی مەراسیمەکەدا دانیشتنێکی دیالۆگ بەڕێوەچو، کە تیایدا باس لە کتێبەکە کرا و بریتیبو لە لێکۆڵینەوەی سیاسەتمەداران و ئەکادیمیستەکان کە لە ئۆکتۆبەری 2023 لە پارێزگای نەجەف پێشکەشکرا سەبارەت بە فەلسەفەی سەرۆکی کۆچکردوو لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و بیرە سیاسییەکەی و گرنگیپێدانی بە لایەنی فیکری و ئەدەبی.