نەوەی نوێ زانیارییەک لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات
(0) /
سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە سەر زاری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەوە ڕایگەیاندووە کە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت.
سروە عەبدولواحید ڕایگەیاندووە کە قسەی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و ناوبراو پێی ڕاگەیاندووە کە ئەم هەفتەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مووچەی مانگەکانی 7 و 8 ی فەرمانبەرانی هەرێم نەدراوە و شاندەکەی حکومەتیش لە بەغدا بە دەستی بەتاڵ گەڕایەوە.
تێبينيێك بنێرە: