هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە کەرکوک کۆتای بە چالاکیەکانی دەهێنێت

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە کەرکوک شانۆی سەرشەقام


Nov 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دوای سێ ڕۆژ بەردەوامبوون لەسەر چالاکیەکانیان و بە دوروشمی " پێکەوەژیان" هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقام لە کەرکوک کۆتای بە چالاکیەکانی خۆی دەهێنێت و  لێپرسراوی بەشی پرۆگرامەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، ڕایدەگەیەنێت:"بەدەر لە نمایشکردنی شانۆگەرییەکان و لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ناو فیستیڤاڵەکە ناساندن بۆژمارەیەک کتێبی نوسەرانی کورد و عەرەب کرا کە زۆربەیان کتێبی شانۆی بوون و دەربارەی گرنگی شانۆی شەقام بوون کە ئەرکی چاپکردنیان لە لایەن هەشتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی کەرکوکەوە بوو.

هاوار فارس عزەدین، لێپرسراوی بەشی پرۆگرامەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"ئێمە مەبەستمانبوو لەڕێگەی چالاکی هونەرییەوە بەتایبەت لە کەرکوک پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان ڕەنگدانەوەی هەبێت لەناوچالاکیەکانمان، ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمساڵ 14 وڵات بەشداری لەم فیستیڤاڵەدا کردبوو و وە 20 نمایشی شانۆی ئامادەکرابوو کە ئەو شانۆیانەش لە دووبەشی سەرەکی پێکهاتبوو، ئەویش بەشی شانۆی شەقامی گەوران کە 12 نمایش بوون، هەروەها بەشی شانۆی شەقامی منداڵان 6 نمایشی لەخۆگرتبوو، ئەوە جگەلەوەی ئەوە جگە لە نمایشە شانۆیەکان ئێمە سێ ڕۆژ بەرلەدەستپێکردنی  فیستیڤاڵ سێ ۆرکشۆپی زانستیمان بۆ چەند شانۆکارێکی دیار دەربارەی شانۆی شەقام هەبوو کە ئەوەش هەر لە چوارچێوەی چالاکیەکانی فیستیڤاڵەکەدابوو وە لەدوای تەواوبوونی ئەم ۆرکشۆپانە کۆی ئەم ۆرکشۆپانە نمایشێکی شانۆی لێ بەرهەم هات کە ئەمڕۆ نمایش دەکرێت.

وتیشی:" بەدەر لەم چالاکیانە و لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ناو فیستیڤاڵەکە ناساندن بۆژمارەیەک کتێبی نوسەرانی کورد و عەرەب کرا کە زۆربەیان کتێبی شانۆی بوون و دەربارەی گرنگی شانۆی شەقام بوون کە ئەرکی چاپکردنیان لە لایەن هەشتەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقامی کەرکوکەوە بوو.

هاوار فارس عزەدین، لێپرسراوی بەشی پرۆگرامەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، ڕونیشیکردەوە:" ئێمە دانیشتنێکی دیکەی زانستیمان هەبوو بۆ کۆمەڵێک توێژەری بواری شانۆ،  کە ئاماژەیان بە گرنگی شانۆی شەقام کرد و هەروەها توێژینەوەی زانستیان دەربارەی ئەم ڕەوتە هونەریە هەبوو، 

هاوار فارس عزەدین،باسی لەوەشکرد:" هەرئەمڕۆ و بەر لە ئاهەنگی داخستنی فیستیڤاڵ پانێڵێکی کراوە بۆ ژمارەیەک شانۆکاری دیکەی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە بەڕێوەدەچێت، کەئەمەش دەبێتە کۆتا چالاکی فیستیڤاڵەکە و دواتر کاتژمێر شەشی ئێوارە ئاهەنگی کۆتای فیستیڤاڵەکەیە و وتەی داخستنی فیستیڤاڵ لەلایەن، نەژاد نەجم، سەرۆکی فیستیڤاڵەکە بەزمانی کورد پێشکەش دەکرێت و نوێنەری وەزارەتی ڕۆشنبیری ئامادەی دەبێت وتەی وەزارەت پێشکەش دەکات و بەهەمانشێوە قاسم غەمگین، بەڕێوەبەری فیستیڤاڵەکە، بەزمانی عەرەبی   وتاری کۆتای فیستیڤاڵ پێشکەش دەکات، دواتر لەلایەن لیژنەی دادوەری فیستیڤاڵەوە خەڵاتی براوەکان دەستنیشان دەکرێت  و لێرەدا چالاکیەکان کۆتای دێت.


هاوار فارس عزەدین، لێپرسراوی بەشی پرۆگرامەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک، ئاشکرایشیکرد:" ماوەی چەند مانگێکە ئامادەکاری تەواومان  بۆ ئەم چالاکیەکردووە بۆئەوەی جیاوازبێت لە چالاکیەکانی ڕابردوو و بتوانین بەشێوەیەکی باشتر چالاکیەکانمان بەرەوپێش بەرین، بەڵام ئەوەی کە کەمێک ئاستەنگی بۆ دروستکردین گۆڕانی کەشوهەوابوو، کە دوێنێ لە کەرکوک پشوی فەرمیبوو بڕیاربوو لە یەکێک لەزانکۆکانی کەرکوک نمایشەکان پشکەش بکەین، بەڵام بەوهۆیەوە ناچاربوین چالاکیەکانمان گواستەوە بۆ شوێنێکی داخراوی دیکە و ئەمڕۆش بەهۆی ئەوەی دەوامی فەرمی دەستی پێکردووە بڕیارە سەرەم چالاکیەکانماۆ لەناو یەکێک لە زانکۆکانی کەرکوک ئەنجام بدەین.