هەرێمی کوردستان: پرۆژەیەکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی بێکاری دەخرێتەڕوو
(0) /
ڕوانگە - هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانی هەرێم بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بڕیاریداوە ئەمڕۆ یەک شەممە پرۆژەیەکی گرنگ ڕابگەیەنێت.
بڕیاروایە ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/11/10 وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگی هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان ڕابگەیەنێت.
فەرمانگەی میدیاوزانیاری حکومەتی هەڕێم ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکەممە 2024/11/10 وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی پلاتفۆرمی بەکارخستنی کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنێت.
فەرمانگەی میدیاوزانیاری حکومەتی هەڕێم، ئاشکرایکردووە:" لەڕێگەی پلاتفۆرمی بەکارخستنی کۆمەڵایەتیی بۆ دۆزینەوەی کار هاوڵاتیان کاری دڵخوازی خۆیانیان دەستدەکەوێت و ئەم پلاتفۆرمە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و ڕەخساندنی هەلی کار لە هەرێمی کوردستان
تێبينيێك بنێرە: