لێزمەباران دەبارێت
(0) /
ڕوانگە - کەشناسی هەرێم کەش و هەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە سبەی دووشەممە باران بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران دەبارێت و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با .
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ شەو دەگۆێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
کەشناسی هەرێم ئاشکراشی کردووە کە سبەی دووشەممە بەشێک لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور شەپۆلێکی باران بارین سەرەتا لەسەر ئەم ناوچانە دەست پێ دەکات. پاشان کاریگەری درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم. باران بارین بەشێوەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با .
ئاماژەی بۆئەوەشداوە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوەبە ( ٢ - ٤ ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی
تێبينيێك بنێرە: