عێراق ڕێگە نادات هیچ هێزێک ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنەسەر ئێران بەکاربهێنێت
(0) /
ڕوانگە - لە کۆبونەوەی لەگەڵ لیوا مەجید قلی پوور، پاشکۆی سەربازیی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق، قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاند:" بەکارهێنانی کایەی ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر ئێران و وڵاتانی دراوسێی رەتدەکەینەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 2024/11/9 ئەعرەجی و قلی پوور، گفتوگۆیان لەبارەى یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنیی نێوان بەغداد و تاران سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و هەماهەنگیی نێوانیان لە بوارەکانی تیرۆر و قاچاخدا کردووە و
راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگەیاندووە:"عێراق بە توندی سەرزەنشتی بەکارهێنانی ئاسمانەکەی دەکات، بۆ دەستدرێژکردنەسەر ئێران و سەرجەم وڵاتانی دیکەی دراوسێی.
لێدوانەکەی ئەعەرەجی لەکاتێکدایە کە شەوی 26ـى تشرینی یەکەمی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، ئاسمانی عێراقیان بەکارهێنا و بەکارهێنانى ئاسمانى عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، کاردانەوەى هێز و لایەنە سیاسییەکانى عێراقى لێکەوتەوە و هەوڵ هەیە وەزیرى بەرگرى و فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بانگهێشتى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەو بارەیەوە.
تێبينيێك بنێرە: