عیراق کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لەچوارچێوەی رێککەوتننامەی کەشوهەوا و پەیماننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان


Nov 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەمیانەی وتەکەیدا لە COP29… سەرۆكی کۆماری عێراق ڕایگەیاند:" ئەو ئامانجانەی لەپێناویاندا کۆبوینەتەوە پێویسته بگۆڕدرێن بۆ دەستکەوتی واقیعی.

 د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆك کۆماری عێراق،  ئەمڕۆ سێشەممە 12-11-2024 بەشداری لە کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا COP29 کرد، کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.

بەیانی ئەمڕۆ  سەرۆك کۆمار لەلایەن بەڕێز ئیلهام عەلیێڤ سەرۆك کۆماری ئازەربایجان و بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشوازیی لێکرا.
لەمیانەی دانیشتنی کۆنفرانسەکەدا، سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرەتا هەڵوێستی چەسپاوی عێراقی سەبارەت بە رەتکردنەوەی دەستدرێژییەکانی سەر غەزە و لوبنان دوپاتکردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە سەپاندنی ئاگربەست و داننان بە مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی فەڵەستین، لەئەستۆ بگرێت.

سەرۆك کۆمار لەوتەکەیدا ئاماژەی بەو ئاڵنگاریانە کرد، کە روبەڕوی عێراق دەبێتەوە و زیانەکانی بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا وەك وشکەساڵی و بەبیابانبوون و زیادبونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمی باران و بەفر.

سەرۆك کۆمار تەئکیدیکردەوە، کە عیراق کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی لەچوارچێوەی رێککەوتننامەی کەشوهەوا و پەیماننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان. داوای لە وڵاتانی ناوچەکەش کرد لەچوارچێوەی ئەم پرۆسەیەدا گروپێکی دانوستاندن پێکبهێنن بۆ هاوئاهەنگی و پێکەوە کارکردن لەپێناو خۆپاراستن لەمەترسییەکانی گۆرانی کەشوهەوا.