سەرۆک وەزیران و ترەمپ ڕێککەوتن لەسەر هەماهەنگی بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە
(0) /
ڕوانگە - محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، لەگەڵ "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ڕێککەوتن لەسەر پێکەوە هەماهەنگی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی (ڕوانگە) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: رۆژی هەینی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەنجامدا، کە تیایدا پیرۆزبایی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار و گەلی ئەمریکا دەربڕی بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و متمانەکردنیان پێی.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:هەردوولا خواستی خۆیان بۆ پێشخستنی ستراتیژیەتی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات دووپاتکردەوە،بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و لایەنی ئەمنی، و هەروەها هاوکاری نزیک لەبوارەکانی ئابووری و دارایی و وزە،و تەکنەلۆجیا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران،لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا : باس لە بەڵینەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانکرا کە تیایدا "دۆناڵد ترەمپ" پابەندبوونی خۆی بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە نیشاندابوو،هەروەك هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر پێکەوە هەماهەنگی بۆ بەدیهێنانی ئەم کەشە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لای خۆیەوە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا،ویستی کارکردنی خۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیران سودانی نیشانداوە ،هەروەها لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەك بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،و کارکردن لەسەر ئەم مەلەفە هاوبەشانە دەربڕی.
تێبينيێك بنێرە: