ئەو سێ پەیامە گرنگە گەیشتووەتە لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق

(0) / / ئاسیا / حەشدی شەعبی


Nov 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوە کردووە کە لە لایەنێکی باڵاوە سێ پەیامی گرنگ گەیشتووەتە لایەنە سیاسییەکانی شێعەی عێراق کە ناتوانن جێبەجێی نەکەن.

یەکەم پەیامیش ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو نە سەدری دەبێت و نە لە بەرەی مالیکی و دەبێت هەر دوو لا واز لەم پێداگرییە بێنن.

پەیامی دووەم کە بە دەست لایەنە شێعەکان گەیشتووە، ئەوەیە کە نابێت هیچ لایەنێکی شێعە بە پشت بەستن بە پێکهاتەکانی دیکە لە کورد و سوننە خۆی بکاتە زۆرینە بە سەر ئەوی دیکەدا.

پەیامی سێهەمیش پەیوەندی بە چارەنووسی حەشدی شەعبییەوە هەیە و جەختیکردووەتەوە کە حەشد وەک دامەزراوەیەکی ئەمنی یاسایی دەمێنێتەوە و هیچ پێداچوونەوە و هەڵوەشانەوەیەک نایگرێتەوە./.