مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانیی پەسەند کرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Nov 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دەرکردنی هەر یەک لە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆک و ژینۆ محەممەد، شادمان مەلا حەسەن و ئاڵا تاڵەبانی لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و هەڵپەساردنی ئاراس شێخ جەنگی بۆ ماوەی شەش مانگ لە لایەن مەکتەبی سیاسی ئەم حیزبەوە پەسەند کران.

لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی بڕیارەکان بە کۆی دەنگ و لە پاش تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان و ڕێکارە پەیرەوییەکان، شێوازی کۆتاییان وەرگرت و بە کۆی دەنگ پەسەند کران./.