وەزیری بەرگری تورکیا: درێژە بە هاوکاریکردنی ئازەربایجان دەدەین

(0) / / ئەورووپا / خلوسی ئاکار


Nov 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە پاڵپشتی و هاوکارییەکانی بۆ کۆماری ئازەربایجان بەردەوام دەبێت.

خلوسی ئاکار لە ڕێوڕەسمی سەرکەوتنی ئازەربایجان لە شەڕی دووەمی قەرەباغ کە ڕۆژی شەممە لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ئەنکەرە بەڕێوەچوو، وتی: ئێمە لە گەڵ کۆماری ئازەربایجان لە بەرامبەر هەڕەشەکان دەمێنینەوە و کەس نابێت گومانی لە سەر ئەمە بێت.

ئاکار وتی: برایانی ئێمە و خەڵکی بێ تاوان لەوێ، بە تایبەت لە ناوچەی خۆجاڵی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیاوە کوژران، کاتێک ئەمە ڕوویدا، ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەورووپا ڕایگەیاند کە کێشەکە لە ڕێگای دانوستانەوە چارەسەر دەبێت، 30 ساڵ تێپەڕ بوو بەڵام بەداخەوە هیچ نەکرا، نە پێشکەوتنێک تۆمار کرا بەڵام برایانی ئێمە لە ئازەربایجان لە شەڕی 44 ڕۆژەدا سەرکەوتن و خاکی داگیرکراوی خۆیان ئازاد کرد و هێزی تورکەکانیان بە هەموو جیهان پیشاندا./.