بافڵ تاڵەبانی بۆچوونی خۆیی لە سەر هێرشەکەی ماڵی کازمی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی


Nov 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مایەی نیگەرانی قووڵ ناوی بردووە.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە کراوەتە سەر ماڵی مستەفا کازمی لە بەغدا.

ناوبراو وتی: هەر کارێکی تاوانکاری دژ بە سەقامگیری سیاسی، ئاشتی و پێکەوەژیان بێت ڕوبەڕوی دەبینەوە و بە هەموو هێزێکەوە کار دەکەین بۆ سەروەری و سیادەی عێراق و هەرێمی کوردستان.

تاڵەبانی وتی: ئەم ڕووداوە پێمان دەڵێت کە پێویستە هێز و لایەنە سیاسییە براوەکانی کوردستان و عێراق پێکەوە لە سەر بنەمای دەستوور و بەرژەوەندی هاوبەش کار بکەن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی چاکساز و خزمەتگوزار و ڕوبەڕوبونەوەی ئەوانەی پێشێلی یاسا دەکەن و دەبنە ئاستەنگ لە بەردەم پێشکەوتنی وڵات./.