پەرلەمانتارێکی کوردستان لە سەر ڕەوشی کۆچبەران هانا بۆ کۆنسووڵی ئەڵمانیا دەبات

(0) / / كوردستان / ئەڵمانیا


Nov 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە سەر ڕەوشی کۆچبەران نامەیەکی بۆ کۆنسووڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ناردووە و داوایکردووە کە بڕیارێکی بەپەلە لە سەر کۆچبەرانی گیرخواردووی نێوان بیلاڕووس و پۆڵۆنیا بدرێت.

لە بەشێک لە نامەکەی عومەر گوڵپی بۆ کۆنسووڵی ئەڵمانیادا هاتووە: لە ڕێگای میدیا و بە تایبەت میدیاکانی وڵاتەکەتەوە ئاگاداری کە نزیکەی چوار هەزار کەس کە زۆربەیان کورد و خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە نێوان هەر دوو وڵاتی بیلاڕووس و پۆڵۆنیا گیریان خواردووە و دەیانەوێت ڕوو لە وڵاتی ئێوە بکەن وەک پەنابەر.

ناوبراو داوایکردووە کە کۆنسووڵی ئەڵمانیا لە ڕێگای کەناڵە فەرمییەکانی خۆیەوە داوا لە بەرپرسانی وڵاتەکەی بکات کە بە زووترین کات بڕیارێک لە سەر چارەنووسی ئەو کەسانە بدرێت، هەروەها لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە بە تایبەت لەم وەرزی سەرمادا و بۆ گەیاندنی خواردنی پێویست بۆ ئەوان کاری بەپەلە بکرێت.

عومەر گوڵپی ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری کەمتەرخەمی ڕەنگە بینەری کارەساتێکی مرۆڤی بین./.