ئەمریکا لە سەر سوریا پەیامێک بە وڵاتانی عەرەبی دەدات

(0) / / ئەمەریکا / بەشار ئەسەد


Nov 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمریکا بە فەرمی وڵاتانی عەرەبیی ئاگادار کردووەتەوە کە پاڵپشتی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەوان و حکومەتی سوریا بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد ناکات.

ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆیی لە سەر نزیکبوونەوەی ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی و حکومەتی سوریا دەربڕی و وتی کە وڵاتانی دۆست دەبێت ئاگاداری ئەو پەیام و دۆسیانە بن کە لە گەڵ حکومەتی دیمەشق باسی دەکەن.

ناوبراو وتی کە پێویستە ئەو وڵاتانە بە وریاییەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆسیەیە بکەن، بە تایبەت ئەوەی کە واشنتن لەم کاتەدا پێی باش نییە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ دیمەشق ئاسایی ببێتەوە.

لەم ماوەیەدا سەردانی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ سوریا و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەشار ئەسەد کاردانەوەی زۆری لە ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی ناوچەکە و جیهان بە دوای خۆیدا هێنا./.