گەڕی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بۆ کاتێکی نادیار دواکەوتووە

(0) / / ئاسیا / ئێران


Nov 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

گەڕی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە کە بڕیار بوو 2 ی تشرینی دووەم لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دواکەوتووە.

چەند سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی عێراق ڕایانگەیاند کە گەڕی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە بۆ کاتێکی نادیار دواکەوتووە، لە سەر ئەم دواکەوتنەش هۆکاری جیاجیا بڵاو بووەتەوە.

بە لای هەندێکەوە هۆکاری دواکەوتنەکەش بۆ دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و ئەو گرژییەی پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 تشرینی یەکەمی 2021 دەگەڕێتەوە و بە لای هەندێکی دیکەوە دواکەوتنی دانوستانەکان ئەنجامی بڕیاری هاوبەشی تاران و ڕیازە.

یەکەم گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەش لە مانگی نیسانی ڕابردوو لە بەغدا بەڕێوەچوو و ئەمەش ئەنجامی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتی عێراق بووە.

تا ئێستا 4 گەڕی دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە بەغدا بەڕێوەچووە کە هەر دوو وڵات لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی تەنیا یەک جار کۆبوونەتەوە.

عامر فایز ئەندامی پێشووی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا بە نهێنی بەڕێوەچووە و سەرۆک وەزیران زانیارییەکی لە سەر دانوستانەکان بە پەرلەمان نەداوە و دوور نییە کە گەڕی پێنجەمیش لە بەغدا بەڕێوە بچێت و کەس لێی ئاگادار نەبێت./.