ئەیاد عەلاوی لە سەر ڕەوشی عێراق نامەیەک بۆ بایدن دەنێرێت

(0) / / ئاسیا / ئەیاد عەلاوی


Nov 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی بەرەی نیشتمانیی مەدەنی عێراق لە سەر ڕەوشی ئێستای وڵاتەکەی نامەیەکی بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ناردووە.

لە نامەکەی عەلاویدا هەوڵ دراوە سرنجی بایدن بۆ ئەو مەترسییانە ڕابکێشرێت کە بە هەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دادەنرێن و داوایکردووە کە ناوبراو لێکدانەوەیەکی درووست و بەپەلەی لە سەر پێداچوونەوە لەم هەلومەرجەدا هەبێت.

ناوبراو ڕەخنەی لە هەندێک سیاسەتی ئەمریکا لە پاش 2003 ی عێراق گرتووە و ڕایگەیاندووە کە یاسای ڕیشەکێشکردنی حیزبی بەعس بووەتە هۆی سەرهەڵدانی تێڕوانینی تائیفی لەم وڵاتە.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا داوایکردووە کە جۆبایدن چەند نێردەیەکی متمانەپێکراوی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی پێکهێنانی دەسەڵاتێکی چالاک و باش ڕەوانەی عێراق بکات./.