عەلاوی داوا دەکات دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە شارێکی دیکە بەڕێوە بچێت

(0) / / ئاسیا / ئەیاد عەلاوی


Aug 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق داوایکردووە کە دانیشتنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە شارێکی دیکە بەڕێوە بچێت.

ئەیاد عەلاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەردەوام جەختی لە سەر وتووێژی نیشتمانی وەک چارەسەری قەیرانەکانی عێراق و دەربازبوون لەم دۆخە هەستیارەی ئێستا کردووەتەوە بەڵام لایەنەکان گرنگییان بەو بانگەوازەی نەداوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە بەدەر لە پابەندبوون بە یاسا ڕێگایەکی دیکە لە بەردەم لایەنەکاندا نەماوەتەوە.

عەلاوی جەختیکردەوە کە دەبێت دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەزگای داد و سەرۆکی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە شارێکی دیکە بەڕێوە بچێت.

سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی ئەمە دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزبوونی زیاتر دەڕوات./.