ئەیاد عەلاوی باسی چ مەترسییەکی بۆ بارزانی کردووە؟

(0) / / ئاسیا / ئەیاد عەلاوی مەسعود بارزانی


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند پەیامێکی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان گەیاندووە و وتوویەتی کە هەنگاوێکی مەترسیدارە حیزبەکەی بچێتە بەرەیەکی سیاسییەوە لە دژی بەرەیەکی دیکە.

ئەیاد عەلاوی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیای ڕاگەیاند کە موقتەدا سەدر مافی پێکهێنانی حکومەتی هەیە بەڵام هەبوونی ڤیتۆ لە سەر نوری مالیکی مەترسیدارە.

ناوبراو ڕۆڵی ئێرانی لە سەر عێراق لە ئێستادا بە لاواز ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە کاریگەریی تاران لە سەر هاوکێشەکانی عێراق وەک جاران نییە./.