مەسعود بارزانی: حکومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر کۆمەڵێک بنەمای گرنگ بنیات بنرێت
(0) /
ڕوانگە - مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، حکومەتی داهاتوو دەبێت لەسەر چەند بنەمایەک بنیاتبنرێت لەوانە: یەک هەرێم یەک پەڕلەمان یەک هێزی پێشمەرگە.
وتیشی: پێویستە بەجدی ڕێگری بکرێت لەو کارە نایاسایانەی کە دەکران، وەک دروستکردنی کارگەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانی بەماددەی هۆشبەر و تیرۆر لادان لە یاسا، دەبێت سنورێک بۆ ئەو کارانە دابنرێت و دەبێت یاسا سەروەربێت.
بارزانی ڕونیشیکردەوە:" هەرچەندە لە کابینەکانی ڕابردوودا هەوڵی باش دراوە بۆئەوەی خزمەتگوزاری باش پێشکەش بکرێت، بەڵام ساڵ بەساڵ ئەزموونەکە زیاتردەبێت و لە هەمانکاتیشدا تواناکان زیاتر دەبێت، .
مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد:" ڕاستە نەوت کەرتێکی گرنگە، بەڵام دەبێت پلانی ستراتجی دابنرێت و هەموو کەرتەکان وەک یەک بەرەوپێش ببرێن و هەوڵی بوژاندنەوەیان بدرێت
تێبينيێك بنێرە: