بافڵ تاڵەبانی بەڵێنی چی بە خەڵکی سلێمانی داوە؟
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە یادی دامەزراندنی سلێمانی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا بەڵێنی بە خەڵکی سلێمانی داوە کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کەرتی خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم لایەنەکانی دیکەی بکاتە پێشینەی کارەکانی.
لە پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتیدا هاتووە: بەڵێن دەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنیا بۆ خەڵکەکەی بەڵکوو بۆ هەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت. شارێک بێت بە باڵای ناسنامەکەی کە پایتەختی ڕۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانییە، خزمەت بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی کۆتایی هێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی سلێمانی دەدات و گۆڕانکاری ڕیشەیی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دەکرێت.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بە تاکی خەڵک ئەرکی سەرشانی دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: