سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لە ئارادایە

(0) / / ئەورووپا / بۆریس جۆنسۆن


Nov 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە بەریتانیا ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە دژی ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی توندتر بووە، ئەویش بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی تەکسی لە دەرەوەی نەخۆشخانەیەک کە کوژران و برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە.

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە سەر ئەگەری هەر هێرشێکی دیکەی تیرۆریستی لە وڵاتەکەی هۆشداریی دا و وتی کە دەبێت خەڵک چۆک بۆ تیرۆریستان دانەنێن.

ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە لیڤەرپوول ڕوویدا بە واتای ئەوەیە کە ڕەنگە ئامادەکاری بۆ هێرشی دیکەی تیرۆریستی بکرێت.

لە ئێستادا لە سەرتاسەری بەریتانیا هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە./.