نەدیم زەهاوی چاوی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیایە
(0) /
نەدیم زەهاوی کە لە لایەن بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی دەست لە کار کێشراوی بەریتانیا وەک وەزیری دارایی دەستنیشان کرابوو، ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت شوێنی ناوبراو بگرێتەوە.
زەهاوی ڕۆژی شەممە 10 ی تەمموزی 2022 کاندیدبوونی خۆیی بۆ سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران و پێکهێنانی کابینەی نوێی بەریتانیا ڕاگەیاند.
زەهاوی هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران دەستپێکردووە.
نەدیم زەهاوی وەزیری دارایی بەریتانیا و وەزیری پێشووی پەروەردەی ئەو وڵاتە بووە.
ناوبراو بە ڕەگەز کوردە و لە منداڵیدا لە گەڵ بنەماڵەکەی لە عێراقەوە چووەتە بەریتانیا./.
تێبينيێك بنێرە: