مەلا بەختیار قسەی نوێی لە سەر ژەهرخواردنەکەی هەیە

(0) / / كوردستان / مەلا بەختیار


Nov 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نوێترین هەڵوێستی خۆی لە سەر ژەهرخواردنەکەی ڕاگەیاند.

مەلا بەختیار وتی کە ئەم تاوانەی بەرامبەر بە من و بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن کراوە، خۆی تاوانێکی ئاساییە، لە بەر ئەوەی کە یەکەم یان دووەم و سێهەم جار نییە ڕوبەڕوی مردن و لەناوچوون بوومەتەوە و لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگانەی خۆمان بەردەوام بووین و ئەمانەش ڕوویان داوە.

ناوبراو لە میانەی پێشوازیی لە ژمارەیەک لە هونەرمەندان، وتی: ئەوەی کە زۆر مایەی نیگەرانییە، ئەوەیە کە لە ناو حیزبەکەی خۆماندا ئەمە کراوە، هەروەها کاریگەرییە سایکۆلۆجییەکانی و لێکەوتنەکانی بۆ لەمەودوا خەراپ دەبێت و متمانە دادەبەزێنێت./.